پاسپۆرتی گۆرانیبێژی ناوداری ئێران، هۆمایۆن شەجەریان و هاوسەرەکەی، لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێرنای سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ شەممە پاسپۆرتی هونەرمەند هۆمایون شەجەریان و هاوسەرەکەی سەحەر دەوڵەتشاهی کە ئەکتەرە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئێران لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستی بەسەردا گیرا.
هۆمایۆن له ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە، هونەرمەندی لاوی دەنگ خۆشی ئێران و کوڕی هونەرمەندی گەورە شەجەریانە، خەڵکانێکی زۆر هەواداری هونەرەکەی و دەنگەکەین.
سەحەر دۆڵەتشاهی لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە دایکبووە، دەرچووی بەشی ئەدەبی دراماتیک و وەرگێڕانە بە زمانی فەرەنسی، لە شانۆ دەستی بە کاری نواندن کردووە و خانمە ئەکتەرێکی دیاری ئێرانییە زیاتر بە نواندنی لە فیلمەکانی سەردەمی سەهۆڵبەندان (٢٠١٥)، ئیستانبوڵ جانکشن (٢٠١٨)، چۆلەکە (٢٠٢٠-٢٠٢١) و من دەمەوێت بژیم (٢٠٢١–ئێستا) ناسراوە.
ناوبراو چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە، لەوانە دوو خەڵاتی کریستاڵ سیمۆرغ و خەڵاتی کۆمەڵەی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێران.