یانەی بەرشەلۆنە فرۆشی هەمیشەیی گریزمانی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید راگەیاند

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە فرۆشی هەمیشەیی ئەنتوان گریزمانی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید راگەیاند.

 لە بەشی دووەمی بە خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز، ناکۆکی لەنێوان هەردوو یانە دروستبوو لەسەر تێچووی کڕینی گریزمان بە شێوەیەکی هەمیشەیی.  بەڵام پێدەچێت ئەوە یەکلایی بووبێتەوە، لاپۆرتا وتی: " پارەی رێککەوتنەکە 20 ملیۆن یۆرۆی جێگیرە، لەگەڵ 4 ملیۆن پاداشت کە بڕە پارەیەکی بە ئاسانی دەستدەکەوێت."

 هەروەها لاپۆرتا هۆکاری خۆی بۆ دوورکەوتنەوە لە رێکاری یاسایی دژی ئەتلەتیکۆ بۆ هەوڵدان بۆ دەربازکردنی ئەو بڕگەیەی لە رێککەوتنی پێشوودا روونکردەوە و وتی: ترسمان هەبوو کە دۆسیەکە کاتێکی زۆر بخایەنێت ئەگەر بچینە دادگا، توانیمان لەم مەترسییە بەدوور بگرین، هەروەها وەک هەمیشە لە بەرژەوەندی یانەکەدا مامەڵەمان کردووە." .


PM:01:38:10/10/2022