بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاند" بۆ هه‌موو پرسه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانییه‌كان بڕوامان به یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوی كورد هه‌بووه له به‌غدا".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌غداد پێشوازیكرد له جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستورییه‌كان كرا و جه‌خت له پێكهێنانی حكومه‌تێك كرایه‌وه كه ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بێت.
هەر لە دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی سووربوونی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و هاوبه‌شی راسته‌قینه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌مووان دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند" ده‌بێت به‌رژوه‌ندییه باڵا و نیشتمانییه‌كان بنه‌مای كاركردنی داهاتومان بێت و باوه‌ڕی ته‌واومان به‌م پره‌نسیپه هه‌یه".
له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار و دیاریكردنی كاندیدێكی كورد بۆ ئه‌و پۆسته، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەکرد، نه‌ك به ته‌نیا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پرسه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانییه‌كان بڕوامان به یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوی كورد هه‌بووه له به‌غدا، پۆستی سه‌رۆك كۆماریش بۆ ئێمه هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدانه بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.