هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی بۆردومان ناكرێت


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە وڵاتێكی دراوسێ بۆردومانی گەڕەكەكانی سلێمانی بكات.  

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ماوەیەكە، چەند سایتێك، نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەكارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی گەڕەكەكانی سلێمانی، گوایە دەكەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێكانەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە؛ دڵنیا دەكەینەوە و داوایان لێدەكەین نەكەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەكارانەوە."  

هەروەها دەڵێت "سلێمانی ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوكارو پشتیوانی هەر كوردێك بووەو دەبێت، لە هەر شوێنێك بووبێت، ئەركی هەموو كوردێكیشە لە هەر شوێنێك بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت."  




PM:03:32:12/10/2022