مەرجەكانی دەوڵەتی یاسا بۆ كاندیدی سەرۆك كۆمار ئاشكرابوون


سەركردەیەكی نزیك لە نوری مالكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت چەند مەرجێكیان بۆ ئەو كاندیدە هەیە كە دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق.

یاسر مالیكی، زاوای نوری مالیكی و سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكیدا ڕایگەیاندووە، ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆك كۆمار دەبێت ئەم سیفاتانەی تێدا بێت "كەسێك هەڵدەبژێرین كە پێچەوانەی دەستور نەبووە، پێشێلی مافی فراكسیۆنی گەورەی نەكردبێت، دەنگی نەدابێت بە دابەشبوونی عێراق، دەموچاوێكی نوێ بێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ دەوڵەتی یاسا بە فەرمی پشتگیری خۆیان بۆ كاندیدكردنی لەتیف رەشید، بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند كە بڕیارە سبەینێ لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت.



PM:04:36:12/10/2022