گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی راگەیەنرا


چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراكسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق  بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت راگەیاند.  

بەپێی زانیارییەكان ئەو فراكسیۆنە لە چەند لایەنێكی شیعە پێكهاتووە و  كۆی كورسییەكانیان 136 كورسییە بەم شێوەیە (دەوڵەتی یاسا، نوری مالكی 38، فەتح هادی عامری 31، هێزە نیشتیمانییەكان عمار حەكیم 11، عەقدی نیشتیمانی فالح فەیاز 8، نەهجی نیشتیمانی عبدالحسین الموسوی 4، گردبوونەوەی سەنەدی نیشتیمانی ئەحمد الاسدی یەك، هاوپەیمانی هیوا محمد وزان یەك، هاوپەیمانی تەسمیم عامر فائر7،  رەوتی الفراتین محمد شیاع السودانی 3، بزوتنەوەی وەفا عدنان الزرفی دوو، بزوتنەوەی بیلادی زهرە البجاری یەك، هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ محسن علی اكبر مندلاوی 14، نەهجی نیشتیمانی ئیبتسام هاشم الهلالی یەك، بزوتنەوەی حقوق حسین مۆنس 6 ، بزوتنەوەی عێراقی نیشتیمانی علی المكصوصی یەك، بزوتنەوەی قادمون حسین الرماحی دوو، سەربەخۆكان 5).  



PM:12:26:13/10/2022