بەرپرسانی تۆپی زێڕین: پێرێز دەزانێت چۆن خەڵاتەکە بباتەوە

پاسکال فێرێت، سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کە خەڵاتی باڵۆن دۆری دامەزراندووە، ڕوونیکردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەڵمەتی باش ڕێکدەخات بۆ ئەوەی خەڵاتە بەناوبانگەکە بە یاریزانانی تیپەکەی ببەخشێت.

 پاسکال لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە: پێرێز دەزانێت چۆن هەڵمەتەکان رێکبخات بەمەبەستی پێدانی خەڵاتەکە بە یاریزانانی ریال مەدرید، بەوپێیەی کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی یەک یاریزان، وەک چۆن بۆ چەندین ساڵ لەلای کریستیانۆ رۆناڵدۆوە بووە، هەروەها... ئێستا لەگەڵ کەریم بنزیمە، ئەمە ڕێگری دەکات لە پەرش و بڵاوی دەنگەکان .
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ریال مه‌درید ئه‌وان شێوازی كاركردن ده‌زانن، بۆیه‌ به‌ڕێكه‌وت نییه‌ ئه‌و یانه‌ی كه‌ زۆرترین كات ئه‌و خەڵاتەیان بردۆته‌وه‌.

 پاسکال فێرێت ئاماژەی بەوەدا کە براوەی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٢ لە ئێستاوە دەزانێت کە خەڵاتەکە وەردەگرێت، هەروەها لەم بارەیەوە ئاگادارکرایەوە و داوای لێکرد کە بە هاوسەر و منداڵەکانی لەو بارەیەوە نەڵێت.

 کەریم بنزیمە فەرەنسییەکە یەکێکە لە دیارترین کاندیدەکان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو سەرکردایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا، جگە لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا خەڵاتی سەرەکی گۆڵکاران بوو بە هەمان شێوە.

بۆ زانیاری مۆدریچ دوایین یاریزانی ریال مه‌دریده‌ له‌ ساڵی 2018 خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.


AM:01:01:15/10/2022