داعش كیمیا‌و فەلسەفە قەدەغە دەكات!

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند كە گروپی داعش وتنەوەی وانەی كیمیا‌و فەلسەفەی لە خوێندنگاكانی پارێزگای رەقە لە باكوری سوریا قەدەغە كردوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی خەلیجی ئیماراتی، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا وتویەتی گروپی داعش رایگەیاندوە بەهۆی ئەوە "ئەو دوو وانەیە پەیوەندی بە خوداوە نیە" وتنەوەی وانەكانی كیمیا‌و فەلسەفە لە سەرجەم خوێندنگاكانی پارێزگای رەقە لەباكوری سوریا قەدەغە كراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە داعش داوای لە ژمارەیەك لەمامۆستایان‌و بەڕێوەبەرانی خوێندنگاكانی رەقە كردوە سیستم‌و شێوازێكی ئیسلامی بۆ وانە وتنەوە لە قوتابخانە‌و خوێندگاكان پەیرەو بكەن‌و لەبەرامبەردا موچەیەكی باش وەردەگرن.



PM:03:55:16/08/2014