نووسینگەی سودانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، ئەو زانیارییانەی رەتكردۆتەوە كە لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی داهاتوو بڵاوكراونەتەوە.

نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو زانیارییانەی لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی داهاتوو لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و هێشتا بابەتەكە لە قۆناغی مشتومڕی و دانوستان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕایە لەگەڵ تەواوی هاوبەشە سیاسییەكان.

پێشتر لیستێك بڵاوكرابووەوە، گوایە ناوی ئەو كەسانەیە كە لە كابینەی سوودانی پۆستی وەزارییان پێدەدرێت.



PM:09:52:16/10/2022