وێنە.. شاعیرێکی ناسراوی کورد لە تاران دەستگیرکرا

دکتۆر بێهروز یاسمی شاعیری دیاری کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستگیرکرا. 

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری ناسراوی کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران دەستگیرکرا.

تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها چارەنووسی نادیارە.


AM:10:20:19/10/2022