کرێکارێک لە كاتى كاركردنیدا له شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر ئه‌سكه‌له كه‌وته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ستدا.
بەپێی زانیاریەكان، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە قەزای چەمچەماڵ لە کاتی کرێکاریدا لەسەر ئەسکەلە کەوتۆته خوارەوە و ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیاریەكان، گه‌نجه كرێكاره‌كه ناوی (ع، ح، ب)ە و خەڵکی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.