ئه‌مریکا به‌وردی چاودێری به‌نداوی مو‌سڵ و به‌ندوای حه‌دیسه له ئه‌نبار ده‌کات، بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌شی 9 جار به فرۆکه بۆردومانی داعشی له‌و ده‌ڤه‌ره کردووه.
سه‌رکراده‌یه‌تی ناوه‌ندی هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان رایگه‌یاند "له رێگای فرۆکه‌ی جه‌نگی و فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وانه‌وه له چه‌ند کاتژمێری رابردوودا 9 جار بۆردومانی بنکه سه‌ربازییه‌کانی داعشیان له ده‌وری مو‌سڵ و هه‌ولێر کردووه".
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه چه‌ندین تانک و زرێپۆشی داعش تێکشکێنراون له‌وانه 4 زرێپۆش 7 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و 2 ئۆتۆمبیلی "همفی".
به‌یانه‌که باس له‌وه ده‌کات که ئه‌مه‌ریکا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای موخابه‌راتی عێراق چاودێری به‌نداوه‌کانی مو‌سڵ و حه‌دیسه ده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه ئیستخبارییه‌کان 400 چه‌کداری داعش له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مو‌سڵ جێگیرکراون.
به‌نداوی مو‌سڵ ده‌که‌وێته باکوری شاری مو‌سڵ به‌دووری 50 کم و به گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراق داده‌نرێت.