کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر و ٣١ خوله‌ك خۆرگیرانی نیمچه‌ی له هه‌رێمی كوردستان روده‌دات".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، تێیدا هاتووە" پێوانه فه‌له‌كییه‌كان ئاماژه به‌رودانی (خۆرگیران)ێكی نیمچه‌یی ده‌كه‌ن له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" خۆر گیرانه‌كه له كاتژمێر (١٢:٥٩)ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌كاتی (هه‌ولێر) ده‌ستپێده‌كات و له‌و كاته مانگ له باكوری ده‌سته‌ڕاسته‌وه ده‌گاته دیسكی خۆر‌و دیارده‌كه ده‌ستپێده‌كات و له كاتژمێر (٢:١٧)ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچه‌یی تۆمارده‌كرێت و مانگ نزیكه‌ی ٥١%ی دیسكی خۆر داده‌پۆشێت، پاشان ورده ورده دور ده‌كه‌وێته‌وه و له كاتژمێر (٣:٣٠)ی دوای نیوه‌ڕۆ دیارده‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا به ته‌واوی كۆتایی پێدێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینن بریتین له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و رۆژئاوای ئاسیا، به‌ڵام له دانیشتوانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌مریكای باكور و باشور و ئوستورالیا ئه‌و ده‌یارده‌یه نابینن.
لە بڵاوکراوەەکەدا هاتووە" له رووی فه‌له‌كییه‌وه، كاتێك دیارده‌ی خۆرگیران روده‌دات كه مانگ ده‌كه‌وێته نێوان خۆر و زه‌وی، به مه‌رجێ له‌سه‌ر یه‌ك راسته هێڵ بن، ئه‌وكاته سێبه‌ری مانگ، كه قه‌باره‌كه‌ی بچوكه، ده‌كه‌وێته سه‌رچه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنورداری وڵاتان و ناوچه‌كانی تری هه‌ساره‌ی زه‌وی و ته‌نها دانیشتوانی ئه‌وشوێنانه‌ی كه خۆر تیایدا ده‌گیرێت، واته، سێبه‌ری مانگ به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێ ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینن".