فه‌رمانداری هاوبه‌شی ( په‌که‌که و په‌یه‌ده) رایگه‌یاند که چه‌کدارانی داعش یه‌ک رۆژی ته‌واو له سنوونی هێرشیان کردۆته سه‌ر رێگای تێپه‌ڕبوونی ئاواره‌کانی شه‌نگال له شاخه‌وه بۆ رۆژئاوا، به‌ڵام تێکشکاون.
فراتنیوز بڵاویکرده‌وه "رۆژی 14 ی ئاب گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) له گوندی سنوونی و چه‌ند شوێنی باکووری چیای شه‌نگال هێرشیان کردوته‌سه‌ر هێڵی تێپه‌ربوونی گه‌له‌که‌مان بۆ رۆژئاوای کوردستان. به‌ڵام هێرشه‌کانیان رووبه‌روی به‌رپه‌رچی توندی هێزه‌کانی YPG، HPG و یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال(YBŞ) بۆته‌وه و شه‌ڕ و پێکدان روویداوه و تائێواره‌ی هه‌مان رۆژبه‌رده‌وام بووه."
ئاژانسی فراتنیوزی نزیک په‌که‌که ده‌ڵێت " فه‌رمانداری هاوبه‌شی شه‌نگال رایگه‌یاند که له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا (21) ئه‌ندامی گروپه چه‌ته‌کانی داعش کوژراون و گورزێکی کوشنده‌یان لێدراوه و به ناچاری پاشه‌کشه‌یان کردوه".
هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا (2) شه‌ڕڤان بوونه‌ته قوربانی.