خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیهكان له ئێران و رۆژههڵاتی كوردستان دژی مردنی ژینا ئەمینی بهردهوامی هەیە، بهپێی زانیارییەکان شەوی ڕابووردوو شاری تاران (٣٥)هەمین شەوی بە خۆپیشاندان بەڕێکرد.
هەرچەندە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاستەنگی بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دروست کردووە، بەڵام بەپێی ئەو دیمەنانەی لە شار و شارۆچکەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، دوێنێ له هەریەک لە شارهكانی (سنە، كرماشان، مەهاباد، بۆكان، سەقز، دێوڵان، كامیاران، دڕەشاری ئیلام) و چەند ناوچەیەكی تر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەردەوامبوون.
هەروەها لە تاران، مەشهەد، قەهدریجان ئەسفەهان، ئەهواز، ئەراك، ساوە، گەوهەردەشتی كەرەج و چەند شارێكی تر هاوڵاتیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
(ژن، ژیان، ئازادی و نەمان بۆ دیكتاتۆر) ئەو دوو دروشمەن، كە لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر دەوترێنەوە.