ئەفسەرە کوردەکەی رۆژنامەنووسەکەی کوشت بە زیندانی هەتا هەتای حوکمدرا

‌ئەفسەر. ئەحمەد و د. محەمەد بدێوی
دادگای تاوانەکانی بەغدا ئەمرۆ ١٧ ی ئاب دوا دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەی ئەو ئەفسەرە کوردەی رۆژنامەنووس محەمەد بدێوی کوشت بە زیندانی هەتا هەتای دا.  
دادگای بەغدا ئەمرۆ حوکمی ئەفسەری کورد ملازم ئەحمەدی دا بە تۆمەتی کوشتنی د. محمەد بدێوی بە زیندانی هەتا هەتایی، هەروەها حوکمی پێشمەرگەیەکی تری دا بە ساڵێک زیندانی.
لەکاتی دەوامی فەرمی لەبەردەم کۆشکی سەرۆک کۆمار بەهۆی دەماقاڵێوە پاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار رۆژی ٢٢ ی ئازار ٢٠١٤ رۆژنامەنووس د. محەمەد بدێوی دەکوژن و ئەمرۆ دادگای بەغدا حکومی لەو دۆسیەیەدا بە زیندانی هەتا هەتای دەرکرد، ئێستا پارێزەری تۆمەتبار دەتوانن دوای تێهەڵچوونەوە بکەن.  
ئەمرۆ ١٧ی ئاب لە دادگایەکی بەغدا کۆتا دانیشتنی دادگایکردنی کەیسی ملازم ئەحمەد، بە بریاری حوکمی ھەتا ھەتای کۆتای ھات، پارێزەرێکی کەیسەکەش دەڵێت " بریارەکە تەمیز دەکەینەوە".
کامەران مەحمود پارێزەری کەیسەکە  لە لێدوانێکیدا بە SNN ی راگەیاند، لە کۆتای دانیشتنی کەیسەکەدا دادگای تاوانی بەغدا بریاریدەکرد بە سزادانی ملازمی یەک ئەحمەد ئیبراھیم بە زیندانی ھەتایی  و سزادانی فکری عەزیز بە حەپسکردن بۆ ماوەی ساڵێک .
وتیشی، ئەم حوکمدانە شایستەی تەمیز کردنەوەیە لەبەرئەوەی ئەو بریارە زۆر قورسە و لەگەڵ ئەو کەیسەدا ناگونجێت، چونکە ملازم ئەحمەد بە ماددەی (٤٠٥) حوکمدرا و ئەو کەسەی تریش بە ماددەی (٤١٣).
ئەوەشی خستەروو " ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ رێَکارە یاساییەکان بەسەر کولتووری خوێن بە خوێندا، ھەموو ھەوڵێکی دادگاش بۆ ئەوەبوو کە دەبێت سزای لەسێدارەدان بەسەردا بسەپێنرێت .
ئەو پارێزەرە ئاشکرایکرد، رێککەوتنی عەشایەری بۆ ئەو رووداوە کراوە و بری (٤٠٠) ملیۆن دینار دراوە بە بنەماڵەی کوژراوە، بەڵام ئەمرۆ بەھۆی فشاری بەرزترین دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی ئامادەنەبوون بێنە دادگا و تەنازول لە کەیسەکە بکەن .



PM:01:59:17/08/2014