ڤیدیۆ..بە دەیان هەزار خۆپیشاندەر لەبەرلین هاواریان دەکرد: مردن بۆ عەلی خامەنەئی

ئەمڕۆ شەممە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە دەیان هەزار کورد و گەلانی تری ئێران لە خۆپیشاندانێکدا بە دەنگی بەرز دروشمیان دەوتەوە: مردن بۆ عەلی خامەنەئی.. ژن ژیان ئازادی.

ئەمڕۆ شەممە بەرلین خۆپیشاندانێکی گەورەی بەخۆوە بینی کە دەمێکە ئەو پایتەختە خۆپیشاندانی پەنابەرانی لەو شێوەیە گەورەی بەخۆوە نەبینیووە کە دروشمی سەرەکیشیان رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژین ژیان ئازادی بوو.

بەشی سەرەکی ئەو خۆپێشاندەرانە گەنجی کوڕ و کچن، خۆپیشاندەرانیش ئاڵای ئێران و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە.

کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستانی دانیشتووی ئەوروپا بەشێکی سەرەکی خۆپیشاندەران بوون کە لە چەندان وڵاتەوە بۆ بەشداری لەو خۆپیشاندانە هاتبوونە بەرلین.

لەو خۆپیشاندانە تا کاتژمێر ٩ ی ئەمشەو بەکاتی هەرێم بەردەوام دەبێت و رێکخراوەکان وتاری خۆیان دەخوێننەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکە لە خوارەوە کلیکی یەکێک لە تێلیگرام، یان تویتەر، یان ئینستاگرام..
ڤیدیۆکان لە واڵی کارزان عەلی وە وەرگیراوە.. 




PM:07:36:22/10/2022