سەوزە و میوە سوڕی خوێن چالاك دەكات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی فەرەنسی خواردنی سەوزە میوە بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن، ئەمەش سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت و لە چەند نەخۆشییەك دەیپارێزێت.
 پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە سەوزە میوەكان بە گشتی ئەوانەی بڕێكی زۆر ئاو لەپێكهاتەكەیاندایە بە تایبەتی، دەبێتە هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و لەش لە ژەهر پاكدەكاتەوە، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خانەكانی خوێن كەمدەكاتەوە.
گرنگترین ئەو سەوانەی كە پسپۆڕەكان لە توێژینەوەكەدا باسكراوە، بریتین لە سەوزەكانی وەك بروكلی و سپێناخ هەروەها كاڵەك و شوتی، چونكە ئەم جۆرانەی سەوزە و میوە بڕێكی زۆر لەئاو لەپێكهاتەكەیاندایە.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیانش دەكەن كە بەردەوام میوەكانی وەك سێو و مۆز بخورێت چونكە چەندین سودی تەندروستی بۆ لەش مرۆڤ هەیە لەش لە ژەهر پاكدەكاتەوە.



PM:03:36:17/08/2014