کەشناسی: هەورە برووسکە و باران بەلێزمە دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ دوو شەممە لە ناوچە شاخاوییەکان باران بە لێزمە دەبارێت و لە ناو شارەکانیش بارانێکی مامناوەندی و هەورە برووسکە دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەلاتی ( پارێزگاکانی هەولێڕ و سلێمانی) هەرێم، لەناو چەشاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات دابارین زیاترە بەشێوەی لیزمە باران دەبێ, پاشان کەشەکە لەکاتەکانی ئێوارە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵە هەور دەگۆرێت .
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/ک لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک چالاک تر دەبێ.
ئاراستەی با/ باکووری خۆر هەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
مەودای بینین / ( ١٠-٨) کم دەبێت . لەکات وشوێنی دابارین لەنێوان (٥-٧) کم دەبێت.

سبەی سێ شەممە کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت . 
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٢) پلە لەناوچە جیاجیاکان بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (٥-١٥) کم/ک . 
ئاراستەی با/ باکووری ڕۆژئاوا
مەودای بینین / لەنێوان ( ٩-١٠ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٥  پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٦  پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٥  پلەی سیلیزی
سۆران:٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٠ پلەی سیلیزی



AM:11:25:24/10/2022