پارتی بڕیاری رۆژی سازدانی کۆنگرەی ١٤ ی حیزبەکەی راگەیاند

سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا لە کۆبوونەوەدان لە بینایەی مەکتەبی سیاسی لە هاوینەهەواری پیرمام بڕیاری کاتی بەستنی کۆنگرەی ١٤ ی حیزبەکەی دەرکرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەم کۆنگرەی ١٤ هەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان سازدەکرێت و تا ئێستا لەسەر ٣/١١ کۆکن و شوێنی کۆنگرەش شاری دهۆک دەبێت.

تا ئێستا ئەوەی زانراوە ژمارەی ئەندامانی هەڵبژێدراوی کۆنگرە ٥٠٠ ئەندامە، پێشبینیش دەکرێت ٤٠٠ ئەندامی تریش کە ئەندامی دەستە جیاوازەکانی ئەو حیزبەن بەشداری کۆنگرە بکەن و بەمەش کۆی بەشداربووان دەگاتە ٩٠٠ ئەندام.

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی کە بە سەرپەرشتی سەرۆکی حیزب مەسعود بارزانی تا ئێستا لە پیرمام بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەسەر وردەکاری کۆنگرەکە سازبکرێت.



AM:11:48:24/10/2022