سوناك بەرەو سەرۆكایەتی بەریتانیا هەنگاو دەنێت


ریشی سوناك، كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، 187 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای مسۆگەركرد، لە بەرامبەردا پێنی مۆردانتیش، ركابەری سوناك تەنیا 25 دەنگی بەدەستهێنا.

دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ئاماژەی بەوەكردووە "هەرچەندە دەنگی پێویستم بەدەستهێناوە بەڵام گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی خۆكاندیدكردنەوەم بۆ پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران كارێكی دروست نییە".

بەپێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆكی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆك وەزیرانی وڵات، رۆژی 20ـی تشرینی یەكەم، بەهۆی ناجێگیری سیاسی و قەیرانی ئابوورییەوە، لیز ترەس سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دانی بەوەدانا ناتوانێت ئەو پلان و راسپاردەیەی هەیەتی جێبەجێی بكات و دەستبەرداری پۆستەكەی بوو.






PM:03:36:24/10/2022