شاری سەقز شەڵژاوە


بەبۆنەی مەراسیمی چلەی ژینا ئەمینیەوە کە سبەی چوار شەممەیە، شاری سەقز شڵەژاوەو خەڵکی خۆیان ئامادە دەکەن و رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هێزی تر رەوانەی شارەکە کردووە.

بارگژیەکە هەر لەم شەوەوە دروستبووە، کاتێک خەڵکی بە دروشمی مەرگە بەر خامەنەئی، ژن .. ژیان.. ئازادی رژاونەتە سەر شەقامەکان و شوێنە گشتیەکانی شارەکە، هێزەکانی رژێمیش بە تەقە دەیانەوێت بڵاوەیان پێبکەن.

بڕیاریشە سبەی لە چەندان شاری رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە شاری سەقز کۆببنەوەو کاتژمێر ١٠ گردببنەوەو بە خۆپیشاندانی گەورە بچنە سەر مەزاری ژینا لە گۆڕستانی ئایچی و لەوێ چلەی شەهید ژینا_ئەمینی بەڕێوە ببەن.

سبەی چوار شەممە رۆژێکی ئاسایی نابێت لەژیانی شاری سەقز و رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران.



AM:01:11:26/10/2022