سودانی رۆژی متمانەدان بە كابینەكەی دیاریكرد


محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی عێراق داوا لە پەرلەمان دەكات سبەینێ پێنجشەممە كۆبوونەوە بۆ متمانەدان بە كابینەكەی بكەن.

محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ پەرلەمانی عێراق داوایكردوە سبەینێ پێنجشەممە 27ی تشرینی یەكەم، پەرلەمان كۆببێتەوە و متمانە بە كابینە نوێیەكەی بدرێت.

رۆژی 13ی ئەم مانگە دوای هەَڵبژاردنی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.



PM:02:14:26/10/2022