بەرپرسێكی باڵای دەزگای زانیاری چووە لای ئەژی ئەمین


بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی دەزگای زانیاری یەكێتی چووە لای ئەژی ئەمین لە شاری هەولێر.

ئەژی ئەمین، كە تائێستاش خۆی وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری یەكێتی دەناسێنێت لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "ئەمڕۆ بە دڵێكی گەرم و پڕ لە سۆز و خۆشەویستیەوە پێشوازیمان كرد لە كاكە ئامانج، كوڕی شەهیدی سەركردە مامە شەوكەتی حاجی مشیر و بەڕێوبەری گشتی پەیوەندیەكانی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دڵنیام هەڵوێست و ئەزموون و لێهاتووییان كاریگەری یەكلاكەرەوەی دەبێت بۆ ئەوەی خەباتمان لەپێناو پاراستنی ئەم نیشتیمانەدا هێز و گوڕ و تینی زیاتر بێت و ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ئاشتی و نیشتیمان ئاسوودە بێت، بەتایبەت شەهیدانی ڕێگای خەبات دژ بە تاریكی و تیرۆرزم".

ئەوەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بە دەركردنی ئەژی ئەمین لە ریزەكانی یەكێتی. 





PM:02:30:26/10/2022