حکومەت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ ی راگەیاند


یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان، رایگەیاند " لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچە.  
    
رێباز حەملان بە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ راگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئێستا لە رێکخستنەوەی وەرگرتنی داهاتی نەوت و ئەو پارانەیە کە لە داهاتی ناوخۆ دەستی دەکەوێت، بە دڵنیاییەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەن و لە مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.  
  
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە سەری مانگدا دابەشدەکرێت، هەرچەندە حکومەت چەندجارێک بەلێنی داوە کە هەموو مانگێک مووچە لە ٢٥ ی ئەو مانگەدا دابەشدەکرێت.




PM:09:51:26/10/2022