پەروەردەی عێراق لە بەرژەوەندی زمانی كوردی بڕیارێكی دەركرد


وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا هەر قوتابییەك لە زمانی كوردی بكەوێت بە دەرنەچوو هەژمار بكرێت.
 
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راستكردنەوە و تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق كە رۆژی 24-10-2022 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەكانی لە پارێزگاكان كردووە بڕیاردراوە بە هەژماركردنی وانەی زمانی كوردی لە قوتابخانەكان و بە دەرنەچوو ئەو قوتابییانەی لەو بابەتە دەرناچن.

لە نووسراوەكە كە بەناونیشانی بابەتی زمانی كوردی، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتیی پەروەردە كراوە هاتووە: "بەهۆی كۆتاییهاتنی كاركردن بە سیستەمی كۆرس و گەڕانەوە بۆ سیستەمی تێكڕای ساڵانە لە ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023)، بڕیاردرا بە دەرنەچوو هەژماركردنی ئەو قوتابییانەی كە لە بابەتی زمانی كوردی دەكەون لەو قوتابخانەی كە زمانی كوردییان تێدا دەخوێندرێت، ئەگەر قوتابییەكە نمرەی دەرچوونی بەدەستنەهێنا."
 



PM:12:26:28/10/2022