ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە باکوری شاری شەنگال کرد، کە بههۆیهوه دوو کەس كوژران و سێ کەسی دیكهش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای شەنگال ڕایگەیاند" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە شەقامێکی گشتی لە ناوچەی سوکەینە لە باکووری قەزای شەنگال کە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق، ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووە هۆی کوژرانی دوو هاوڵاتی و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.