کوڕی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی تەقە لە خەزوری دەکات و خووشکێکی هاوسەرەکەی دەڕفێنێت

نزیکی کاتژمێر ٧ ی ئێوارە لە شەقامی سالم لە سلێمانی کەسێکی چەکدار لە ئۆتۆمبیلێک دادەبەزێت و تەقە لە خەزوری لە ئۆتۆمبیلێکی تردا دەکات و دوای بریندارکردنی خەزووری خووشکێکی هاوژینەکەی دەڕفێنێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو گەنجەی تەقەی لە خەزوری کردووە کوڕی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە سلێمانی کە پێشتریش فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

هۆکاری تەقەکردنەکەش کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە ئەو کوڕی بەرپرسە کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەیەوە ماوەیەکە جێیهێشتووەو ناچێتەوە لای،  بەرامبەر ئەمەش ئەم کوڕی بەرپرسە ئەمشەو تەقە لە خەزوری دەکات و برینداری دەکات.

ئەو خووشکی هاوسەرەی کە کوڕی بەرپرسەکە رفاندوویەتی ئەویش تازە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

تا ئێستا دەستدرێژیکارەکە دەستگیر نەکراوە. 
 

PM:08:30:28/10/2022