بەرپرسێكی دەزگای زانیاری گەڕایەوە لای یەكێتی


بەرپرسێكی دەزگای زانیاری كە چەند رۆژێكی كەمە چووە لای ئەژی ئەمین، ئەمڕۆ وێنەی خۆی‌ و قوباد تاڵەبانی بڵاوكردەوەو گەڕایەوە نێو یەكێتی و دەَێت هەڵە بوم".  

ڕۆژی 26-10-2022  ئەژی ئەمین وێنەی خۆی‌ و ئامانج شەوكەوت حاجی موشیر كە بەڕێوبەری گشتی پەیوەندیەكانی دەزگای پاراستن‌ و زانیاری/ زانیاری یەكێتیە بڵاوكردەوە و نوسیبووی، "دڵنیام هەڵوێستی بەڕێزیان ئەزمون‌ و لێهاتوییان كاریگەری یەكلاكەرەوەی دەبێت بۆ ئەوەی خەباتمان لەپێناو پاراستنی ئەم نیشتیمانەدا هێز و گوڕو تینی زیاتربێت".    

بەڵام ئەمڕۆ ئامانج شەوكەت حاجی موشیر لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا، جێری سەرۆكی حكومەت دەركەوت و نووسیویەتی "چەند رۆژە لە هەولێر بووم و پەیوەندیم كرد بە هەندێك هاوپیشەی رابردوومەوە، ئەوەش دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بوو لە سەر دۆخی شوێنی كارەكەم كە خانەوادەكەم و هاوپیشەكانیشم شایەتی ئەمەن، بەڵام دەبێت لێرەوە رایبگەیەنم كە من هەڵە بووم."   



PM:06:01:30/10/2022