هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی غاز دەدرێت


بەرپرسێكی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە غازەی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوە كەمە و بەشی پێویستی هاوڵاتیان ناكات لە وەرزی زستاندا، ئەوەش قابیلی قبوڵ نییە قەیرانی غاز دروست ببێت.   

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لیژنەی پیشەسازی و وزە بەردەوام لە بەدواداچووندایە بۆ پرسی غاز و دروستبوونی قەیرانی غاز لە وەرزی زستاندا، ئێستا بەدوای ئەوەن كە گرێبەستەكەیان دەستكەوێت بۆ ئەوەی بزانن گرێبەستی غازی سروشتی چۆن كراوە.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بڕەی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوە بەشی پێویست نییە، چونكە كارەبا وەك پێویست نییە و نەوتیش گرانە، لە وەرزی زستانیشدا خواست زیاتر دەبێت.   

هەروەها وتی "دڵنیاتان دەكەینەوە ئەگەر ئەمساڵیش كێشەی كەمی غاز لە سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان دروست بێت، ڕەنگە لای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی قابیلی قبوڵ نەبێت."   




PM:04:00:31/10/2022