کەشناسێک: كاریگه‌ری ناجێگیری كه‌شوهه‌وا كۆتایی دێت

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک، کەشوهەوا لە سەرانسەری هەرێم سەقامگیر دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک کەشی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە سەقامگیریەک بەخۆیەوە دەبینێتەوە و کاریگەری ناجێگیری کەشوھەوا کۆتایی پێدێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بووە ھۆی بارانبارینی پچر پچر و ھەورە تریشقە لە ناوچە جیاوازەکاندا و کەش و ئاسمانی ناوچەکە زیاتر بۆ ساماڵ دەگۆرێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بە جێگیری ئەمێنێتەوە و بەرێژەی کەم رۆژانە بەرزی و نزمی دەبێت". 

ئاراس جەبار هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پێشبینی دەکات" لە ڕۆژی ٧ یان ٨ مانگی داھاتوو یەکەم نزمەپەستانی دەریای ناوەراست لە پایزی ئەمساڵدا بە ئاراستەی ناوچەکان جوڵە بکات، بەڵام تا ئێستا دۆخەکە جێگیر نییە و کاریگەریەکانی دیار نییە کە چۆن دەبێت لە ڕووی بارانبارین و ئەو کەشوھەوایەی لەگەڵ خۆیدا دەیھێنێت".  


PM:11:01:31/10/2022