زیانی قاوە بۆ كۆرپە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كەلەسەر ژنی دووگیان ئەنجامدراوە، دەركەوتوە خواردنەوەی قاوە لەكاتی دووگیانبوندا، ئەگەری توشبوونی كۆرپەكەی بە شێرپەنجە زیاد دەكات.
توێژینەوەكە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتالنی ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی لەكاتی دووگیانبوندا ڕۆژانە دوو كوپ قاوە یان زیاتر دەخۆنەوە، ئەگەری تشبونی كۆرپەكەیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاد دەبێت.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ماددەی كافەینی پێكهاتەی قاوە، دەبێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری لە ترشەڵۆكی ناوەكی كۆرپە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی خوێن.
بەپێی توێژینەوەكە گەر ژنانی دووگیان ڕۆژانە 2 كوپ قاوە بخۆنەوە، ئەوا ئەگەری توشبونی كۆرپەكەیان بەشێرپەنجەی بەڕێژەی %60زیاد دەبێت، گە خواردنەوەی قاوەكەش زیاتر لە 4 كوپ بێت ئەگەری توشبونی كۆرپەكە بە شێرپەنجە خوێن دەگات %72.
ئامارەكا دەیدەخەن كە ساڵانە لە بەریتانیا زیاتر لە 500 منداڵ توشی شێرپەنجەی خوێن دەبن، بۆ كەمكردنەوەی ئەم ڕێژەیەش توێژەرەكان داوایان لە حوكومەتی وڵاتەكەیان كردووە كە هۆشداری فەرمی لەڕێی فەرمانگە تەندروستییەكانەوە بڵاوبكاتەوە.



PM:02:31:18/08/2014