عێراق لە مانگی ١٠ دا بایی ٩ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.  

وەزارەتی نەوتی عێراق وەک پیشەی مانگانەی ئاماری بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاوی بۆ مانگی ڕابردوو راگەیاندو کە بایی ٩ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە کە بڕی هەناردەی نەوتی خاو ١٠٤ ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ١٢٠ بەرمیل بووە.  
  
وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند " بڕی ڕۆژانەی فرۆشتنی نەوت سێ ملیۆن و ٣٨٢ هەزار بەرمیل بووە".
  
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک ٨٨ دۆلار و ٣١ سەنت بووە. 



PM:02:21:01/11/2022