ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاری وەزارەتی بەرگری حكومەتی عێراق سێ ئەندامی یەك خێزانیان بە ماددەی تیرۆر دەستگیركرد.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەلایەن ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بەوەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ، بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە ئەندامی یەك خێزانن.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراون لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا و بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا-وە.