به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبەینێی شارەکانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠-١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم بوونەوەیەکی کەم بە (١-٢) پلە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت، مەوداى بینین (١٠) کم دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ، خێراى باش لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠-١٥) کم، مەوداى بینین لە نێوان (٩ – ١٠) کم دەبێت.