توركیا دەڤەری برادۆستی تۆپباران كرد

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە تۆپخانەكانی دەوڵەتی تورکیا سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومانکرد. 

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٢:٣٠) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا بە چڕی تۆپبارانی ناوچەكانی (گەلی ڕەش و تارستا و کوێستانی کەمکۆڕا)ی لە سنوری برادۆست كرد.

لەبارەی زیانەكانی تۆپبارانەكەوە، تائێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەکراوەتەوە. 

دەوڵەتی تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناوچە سنورییەکانی هەرێم بۆردومان دەکات.


PM:05:22:03/11/2022