پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلول‌و گوڵان کە ٥٣ ساڵە لەناو ریزەکانی پارتیدایە بەهۆی پپێنەدانی خەڵاتی بارزانیەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەو حیزبە راگەیاند.
سەعید باڵەتەی لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٥٣ ساڵە لەگەڵ پارتیدایە و بەشداری هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلولی کردووە، بەڵام سێ جار ناویان لە لیستی خەڵاتی رێزلێنانی بارزانیدا لاداوە.
ئەو پێشمەرگە دێرینە باس لەوە دەکات کە ئەو سێ جار ناوی لە لیستەکەدا بووە، بەڵام" جاش و خۆفرۆشان " ناوەکەیان لاداوە.
دەقی نامەکەی سەعید باڵەتەیی..
بابه ت ده ست ژ كاركێشان ژ حزب‌ا پارتی..
ئه ز (سعید بالەتەی)پێشمەرگێ هەردوو شورەشێن ئەیلول و گولانێ پیروزباهیێ ل وان هەمی قه هره مانا دکەم یێ مەدالیا بارزانی وەرگرتی ، لێ من دڤیا پیڤەران بزانم کا بوچ ئەڤە بو جارا ۳ ناڤێ من دهێت بو وەرگرتنا مەدالیێ و هندەک بەرپرسێن نەبەرپرس ناڤێ من ژ لیستی دئینە دەر ، پشتی ٥۳سالێن خزمەت وخەباتێ بێ ڤەقەتیان ، تەقیما مە کەتیە د دەستێ هندەک بەرپرسا كو دوه ختیدا جاشبون و بدژی مه پێشمه رگا شه ر دكر ، یان هنده كا ئێک گولە بو کوردینیێ وپارتی نە هاڤێتی ، ژبەر ڤێ چەندێ ئەس دەست ژ کارکێشانا خو ژ ناڤ رێزێن پارتی رادگه هینم و په شێمانی وان ٥٣ سالێن خزمه تێ مه یێن من خه بات كری ، ئه گه ر من زانیبا ئه وێن بدژی شوره شێن كوردینیێ خیانه ت و جاشاتی كری نها دێ بنه پله دار و مفاداربن و ئه مرا لمه كه ن هه ر ژ ئێكه م روژ ئه ژی دا دگه ل وانبم و مل ب ملێ وان خیانه تێ كه م داكو ئه ڤرو مه ژی قه در‌و سه نگا خو هه با .
سعید بالەتەی پ.م هەردو شورشا
ده‌قى نامه‌كه بە زاراوەی کرمانجی باشور:
سڵاو و رێز
من سه‌عید باله‌ته‌یی، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلول و گوڵان پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌م كه مه‌دالیاى بارزانیان وه‌رگرت، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ئه‌و پێوه‌رانه بزانم كه بۆچى بۆ جارى سێیه‌م ناوى من بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و مه‌دالیایه داده‌نرێت و هه‌ندێك به‌رپرسى نابه‌رپرس ناوى من له‌و لیسته ده‌رده‌هێنن.
دوای 53 ساڵ خزمه‌ت و خه‌باتى به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه كه‌وتووه‌ته ده‌ستى هه‌ندێك به‌رپرس كه یه‌ك گوللـه‌شیان بۆ كورد و پارتى نه‌ته‌قاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه وازهێنانى خۆم له‌نێو ڕیزه‌كانى پارتى ڕاده‌گه‌یه‌نم.