یەکێتی پیرۆزباییەکی ٥٨ وشەی ئاراستەی کۆنگرەی پارتی دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان برووسکەیەکی ٥٨ وشەیی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بە هۆی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ١٤ ی پارتیەوە.
لەو برووسکەیەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە" 
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەكانی كۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەكەمان و تەبایی و حكومڕانییەكی باشتر بێت".

دەقی بروسكەكە:

بەڕێزان كۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستان 
پاش رێزو سڵاو 
بەناوی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەمینی پارتەكەتان و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستانتان لێ دەكەین

ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەكانی كۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەكەمان و تەبایی و حكومڕانییەكی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی كوردستان بوو بێت .

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 



PM:04:25:07/11/2022