پلاتەر پەشیمانە لە پێدانی وڵاتی قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی2022

 جۆزێف پلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا لێدوانی مشتومڕاوی دا، ئەمەش 12 ڕۆژ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 لە قەتەر.

 قەتەر مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٠ بەدەستهێنا کاتێک پلاتەر سەرۆکی فیفا بوو.
 لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکانی سویسرا، پلاتەر دەڵێت: مۆندیال زۆر گەورەیە بۆ قەتەر، بڕیاری ڕاسپاردنی ڕێکخراوەکەشی بۆی هەڵە بوو، منیش وەک سەرۆکی فیفا لەو کاتەدا بەرپرسیارم لەوە، ڕاسپاردنی پاڵەوانێتییەکە بۆ بەریتانیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ دوای ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٨ دەبووە ئاماژەیەکی ئاشتی کە دوو ڕکابەرە سیاسییەکە یەک بە یەک پاڵەوانێتییەکە ڕێکدەخەن."


PM:03:34:08/11/2022