لەبارەی چۆنێتی خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بڕیار درا

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكاران هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەردەوام دەبێت". 

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" پاش تەواوبوونی ڕێكارەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بە زووترین كات پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیار وایە لە مانگی ٩-٢٠٢٢ تا مانگی ٦-٢٠٢٣ بە بڕی ٥ ملیار دیناری مانگانە لەسەر بودجەی ئاسایی بەردەوام بێت، كە هاوشێوەی ساڵی خوێندنی پێشتر (٤٠ هەزار بە ٦٠هەزار دینار)ە. 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێکەوتی ٧ی ٩ی ٢٠٢٢ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە بەسەرچوو گفتوگۆی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران کرا، لە رێکەوتی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە بەسەرچوو یاداشتی ئاراستەی وەزارەتی دارایی ماوەبەسەرچوو كرد، هەروەها لە رێکەوتی ٨ی ١١ی ٢٠٢٢ لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی وەزیرانی خوێندنی باڵا و دارایی ماوەبەسەرچوو لاری نەبوونیاندا لەسەر خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكاران.


AM:12:01:11/11/2022