پارێزگاری كەركوك دەربارەی لادان لە پۆستەكەی دەدوێت


ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشێوەیەكی یاسایی پۆستەكەی وەرگرتووە، هەربۆیە تەنها بەڕێگەی یاسایی یاخود بە هەڵبژاردن دەتوانرێت لابدرێت.   

راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ڕایگەیاند "من بەشێوەیەكی یاسایی پارێزگاری كەركوكم، نەك بە ڕێككەوتنی سیاسی، هەروەها من جێگری پارێزگرام و لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراوم و بەشێوەیەكی یاسایی پۆستەكەم وەرگرتووە."   
 
جبوری ئاماژەی بەوەكردووە "لە ڕێككەوتنە سیاسییەكەدا هیچ بڕگەیەك نییە بۆ گۆڕینی پارێزگار، بەڵكو لێژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی كاری پارێزگارەكان بە وەكالەت و دواتر بڕیار دەدرێت."  

  هەروەها وتویەتی "تەنها بە ڕێكاری یاسایی یان تا هەڵبژاردن دەكرێت، دەتوانرێت لە پۆستەكەی لابدرێت".   

لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە، راكان جبوری پۆستی پارێزاری كەركوكی وەرگرتووە.



PM:12:52:11/11/2022