په‌رله‌مانی لۆكسمبۆرگ كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی به‌ جینۆساید ناساند

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی لۆکسمبورگ بە فەرمی تاوانه‌كانی داعشی دژ به‌ ئێزدییه‌كان به‌ جینۆسایدناساند، سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان  لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پەرلەمانی لۆکسمۆرگ تاوانەکانی داعشی دژی ئێزدییەکان بە جینۆسایدناساند و زۆر بە گەرمی پێشوازی لەو بڕیارە دەکەم".

دەشڵێت" هەوڵەکانمان زیاتر دەکەین بۆ بەیەکدی شادکردنەوەی هەموو کوردانی ئێزدی بە کۆمەڵگەکەی خۆیان و سزادانی تاوانباران". 
 
هەر لە تویتەکەیدا مەسرور بارزانی باسی رێککەوتننامەی شنگال کردووە و دەڵێت" لەکاتێکدا ئێمە وەکو نەتەوەیەک دڵتەنگین بەوەی لەدەستمانچوو لە دوایین هێرش بۆسەریان، هەوڵەکانمان بەهێزتر دەکەین بۆ پاڵپشتی خێزانە ئاوارەکان و بەردەوامی داواکانمان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال". 

ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر قەزای شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و ژمارەیەکی زۆر لە ئێزیدی کوژران و بریندار بوون، هەروەها ئاوارەبوون و ناوچەکانیان خاپوور کرد.

سەرەڕای ڕفاندنی هەزاران کەسی دیکە کە زۆربەیان ژن و منداڵی ئێزیدی بوون، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی بەشێکی زۆریان نادیارە.


PM:04:01:11/11/2022