وێنە.. شاعیرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شاعیری دیاری کورد عەلی بێبەش کۆچی دوایی کرد. 

بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ پێشمەرگەی دێرین و ڕۆشنبیر و شاعیری دیاری کورد (عەلی بێبەش) پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆ پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. 

حەمە عەلی عومەر مەعروف هەڵەبجەی ناسراو بە (عەلی بێبەش) باوکی شەهید گۆران و سۆران و دیاری بوو، یەکێک بوو لە شاعیرە ناسراوەکانی کورد، کە دوایین گۆڕانی هونەرمەند حەمە جەزا، كە عادل محەمەد كەریم ئاوازی بۆ داناوه‌ هۆنراوەی عەلی بێبەشه‌ كه‌ ده‌ڵێت:

جەرگ بڕاو و نائومێدم لانە شێواو و دەربەدەر
ئیرسی مەجنونەپیشەم وەك هەتیوی قوربەسەر


PM:12:03:12/11/2022