ناوەندی هاوكاریی و كۆمەڵەی كۆمۆنیست جەخت لە هەماهەنگی نێوانیان دەكەنەوە

ناوەندی هاوكاریی و كۆمەڵەی كۆمۆنیستی رۆژهەڵاتی كوردستان جەختیان لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان كردەوە.

ناوەندی هاوكاریی و كۆمەڵەی كۆمۆنیست لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە، بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان حیزب و لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ھەردوو شاندی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) كۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا باس لە هەماهەنگی و هاودەنگی هەردوو لایەن و خۆپیشاندانەكانی ئێران كرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی یەكگرتوویی و پێكەوەكاركردنی هەموو حیزبەكان كردەوە و هاوڕا بوون لەسەر هەندێك خاڵی سەرەكی هاوكاری لەو قۆناغەی بزوتنەوەی كوردستان. 




PM:03:58:12/11/2022