پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر پیاوێک بە چەک ژنەکەی دەکوژێت و دواتر خۆشی کوشت.
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕرایگەیاند" کاتژمێر (٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی کوێستان لە هەولێر پیاوێک بە چەک ژنەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت".
وتیشی" پیاوەکە تەمەنی (٤٦) ساڵە و شۆفێری تاکسییە، ژنەکەش تەمەنی (٤٠) ساڵە".