ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوەندی شاری تەقسیم لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلالی لە ناوچهی تهقسیمی ئیستەنبوڵ ڕوویدا.
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکەن" بەهۆی تەقینەوەكەوە (١١) كەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و شەقامەکەیان داخست".