بەهۆی بۆردومانی ئێرانەوە، كوردسات چالاكییەكانی یادی سلێمانی راگرت



كەناڵی كوردسات رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردومانەكانی ئێران سەرجەم ئاهەنگەكانی گۆرانی یادی سلێمانیان ڕاگرت.

كەناڵی ئاسمانی كوردسات لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتێك شاری سلێمانی سەرقاڵی رۆژێكی نوێی و یادی 238 ساڵەی شارە حەیاتەكە بوو، بەڵام بەداخەوە بێداریان كردینەوە بە بۆردمانی خاكی پیرۆزی كوردستان، لەكاتێكدا ئێمە ئامادەكاری تەواومان كردبوو بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شارە حەیاتەكە بە چەندەها چالاكی گۆرانی و موزیك و چالاكی جۆراوجۆری تر".

كوردسات دەڵێت "بەڵام وەك هاوخەمیەك بۆ هاونیشتیمانیامان دەزگایی میدیایی كوردسات بریاریدا سەرجەم ئاهەنگی گۆرانی ڕابگریت تەنها جالاكی موزیك و چالاكیەكانی تری بەردەوام بێت".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بارەگای حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە هەرێم بۆردومان كرد.



PM:01:54:14/11/2022