میسی،براوەی مۆندیالی قەتەر ئاشکرا دەکات


لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا میسی وەڵامی چەندین پرسیار،دەداتەوەو براوەی،مۆندیال ئاشکرا دەکات.
میسی دەڵێت:"بەڕازیل - فەرەنسا - ئینگلتەرا پاڵێوراون، کەمێک زیاتر لە باقی تیپەکانی ئەم مۆندیالە، بەڵام هەموو شتێک دەتوانێت ڕووبدات لە مۆندیالەکەدا".

 لەسەر،ژیانی تایبەتی خۆی میسی دەڵێت؛" تا ئەو کاتەی لەبیرمە لەگەڵ تۆپ گەورە بووم.  جاران لەگەڵ خزم و ئامۆزا و بەساڵاچووان یاریم دەکرد.  زۆرم خۆشدەویست لە گەڕەکەکەدا یاری بکەم.  زۆرم خۆشدەویست لەگەڵ براکانم یاری بکەم و ڕێگەیان پێنەدەدەدام.  وە ئەوەندە توڕە بووم، شەڕەکانم لەگەڵیان بەهۆی ئەوەوە بوو،منداڵیم لەسەر شەقام بەسەر برد.  ئێستا ئەمە زۆر قورسە.  ئێمە بە درێژایی ڕۆژ یاری تۆپی پێمان کردووە".

 دەشڵێت: پێش ئەوەی من لەدایک بم دایک و باوکم دوو کوڕیان هەبوو ، چاوەڕێی کچێک بوون.  دایک و باوکم قەناعەتیان هەبوو کە کچێک دەبێت.  بۆیە ناوەکەیان هەڵبژاردبوو".

لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:" هەمیشە دەڵێم لە تەمەنی چوار پێنج ساڵییەوە تا گەیشتمە تیپی یەکەم هەمان ستایلم هەیە.  بەردەوام بووم لە بەهێزکردن و باشترکردنی ئەم بەهرەیە، هەوڵم دەدا ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر بم.  بەڵام ئەوەی دەستم کەوتووە لەلایەن خوداوە پێی بەخشراوە و هیچ گومانێکم نییە،زۆر شت کاریگەری لەسەر من هەبوو.  لەسەر ئاستی کەسی و تۆپی پێ، هاتنم بۆ بەرشەلۆنە گۆڕانکارییەکی نائاسایی بوو.  کاتێک لە ئەرجەنتین بووم کەمێک ڕاهێنانم لەگەڵ تۆپ دەکرد، زیاتر ڕام دەکرد.  کاتێک گەیشتمە بەرشەلۆنە هەموو شتێک لەسەر تۆپ بوو".


 لە،کۆتایدا میسی وتی: لە قوتابخانە تەمبەڵ بووم، بۆ منیش قورس بوو، سزا دەدرام بە قەدەغەکردنی یاریکردن بە تۆپ و ئەوەش ناچاری کردم لە قوتابخانە ئاستێکی باشم هەبێت".




AM:01:07:15/11/2022