کەرکوک.. دوو چەکداری داعش كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەرپرسى لۆجستی چەکدارانی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرا، هەروەها دوو چەکداری دیکەى ئەو گروپەش کوژران". 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئۆپراسیۆنێكی هەواڵگری ورد و دروستدا هێزەکانمان توانیان بەرپرسى لۆجستی چەکدارانی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیربکەن". 

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێكی دیکەیان لە گوندی وادی لە سنورى باشوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا و تێیدا دوو چەکداری داعش کوژران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و بەڵگەنامەى نهێنیدا". 


PM:02:16:16/11/2022