بڕە پارەیەكی زۆر بۆ سلێمانی خەرج دەكرێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاریدا زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی پارێزگای سێمانی خەرج بكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە تەواوی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٤ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای سلێمانی.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم پرەیە لە پارەی زەوییە فرۆشراوەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەكرێت.



PM:05:20:17/11/2022